فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمی کردووە و کەنەداش لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتەنەدا بووە کە نەوتیان بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە تێکڕای هاوردەکردنی نەوت لە هەفتەی ڕابردوودا پێنج ملیۆن و ٣٦٥ن هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ٦٣ هەار بەمیلی ڕۆژانە زیادی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە هەناردەی نەوتی عێراق ١٥٢ڤهەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا کە بەراورد لەگەڵ هەفتەی ڕابردووتردا ڕۆژانە ٧٧ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
فەرمانگەکە ڕاشیگەیاند، کەنەدا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین بڕی نەوتی لێوە هاوردە کراوە کە سێ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش بەرازیل ١٨٥ هەزار بەرمیل و سعودیەش بە ٢٦٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە پلەی سێیەمدا بووە و مەکسیکیش بە ٢٢٨ هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەمدایە.
ئەو پێنج وڵاتەی دیکەش کە هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا نەوتی لێ کڕیون بریتین لە نەیجیریا، ئیکوادۆر، ڤەنزوێلا، کۆڵۆمبیا و لیبیا.