مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنەڵ، چەندین تاوانی هەڵخەڵەتاندن دراوەتە پاڵ ئینستاگرام و فەیسبووك و دەگوترێت ئەو پارانەی دەچنە سەر هەژماری كۆمپانیای مێتا، بە هۆی بڵاوكردنەوەی بانگەشەی بازرگانیی بێ بنەما و هەڵخەڵەتاندنەوە دەستیان دەكەوێت.
ئێدگار گازمەن، قوربانییەكەی بانگەشەی بازرگانییە و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ دەبێت بە هۆی بانگەشەیەكی بازرگانیی ساختەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام، وایكردووە بە بەردەوامی خەڵك پەیوەندی پێوە بكەن و داوای كەرەستەی هەرزانی ناوماڵ و بیناسازیی لێ بكەن، ئێدگار دەڵێ “بە بێ ئاگایی ئێمە بانگەشەیەكی بازرگانیی كراوە و كۆمەڵێك كاڵای گرانبەهای كۆمپانیاكەمان دانراوە و نرخی هەرزانی لەسەر دانراوە، بەم بۆنەشەوە كڕیارەكان بە ئۆنلاین پارەی كاڵا نمایش كراوەكان دەدەن و چاوەڕوان دەكەن پێیان بگات، بەڵام هیچ نابینن، بۆیە تەلەفۆن بۆ ئێمە دەكەن و خراپ لێمان تووڕە دەبن.”
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە چەندین كۆمپانیای گەورەی جیهانی، هەمان كێشەییان ڕووبەڕوو بووەتەوە و چەند جارێكیش سكاڵا لە سەر كۆمپانیای مێتا تۆماركراوە، بەڵام تا ئێستاش ئەو كێشەیە چارەسەرنەكراوە .