فازڵ میرانی
پارتی دیموکراتی کوردستانمان چیرۆکێکی واقیعییە بۆ گەلی کوردستان و، ھەرچەندە یادەوەری ئەو بەسەرھاتانە بکەین کە بەسەر میللەتەکەمان و حیزبەکەمان دا ھاتووە کە نزیکە لە خەیاڵ و ھەندێ جار لەویش دوورترە، بەرامبەر خۆڕاگری و توانای بێ وێنەی بۆ ساڕێژکردنی برینە قووڵەکانی سووربوونی لەسەر مانەوەو بەرخوەدان بەرامبەر رژێمی دڕندەو بێ بزە، بۆیە ئەوه چیڕۆکێکە لەم رۆژھەڵاتەی تاکو ئێستا میللەتی تیادایە ھێشتا خەبات دەکات لە دژی بیرکردنەوەو عەقڵییەتێک، کە دەیەوێ لە ژیان و وردەکارییەکانییەوە تێبگات لەوانە، دەسەڵات بەناوەڕۆکێک کە پێچەوانەی یاساکانی ژیانن.
ھاوڕێیان بە ژن و پیاوەوە، خانەوادەی شەھیدان و بەرکەوتووان و کەسوکاری ئەنفال و بە کەنیزە براو و قوربانیانی چەکی کیمیاوی و گازی ژەھراوی، زیندانییە سیاسییەکان و ئاوارەو دوورخراوەکان، ئەی جەماوەری پارتی بارزانی نەمر: لە پارتەکەتانەوە سڵاوی ئەو شۆڕشگێڕانەی لەسەر رێبازی مستەفا بارزانی باوکی میللەتەکەمان و بڕواداران بەو باشترەی کە میللەتەکەمان پێی بەخشین: ئیدریس بارزانی لە ویژدانا زیندوو ھەزارانی کە فەرموودەی خودای گەورە دەیانگرێتەوە کە دەڵێ: “پیاوان لەو بڕوادارانەی کە راستگۆبوون بەرامبەر ئەو پەیمانەی بە خودایان دابوو لەسەر رۆییشتن، ھەندێکیان بە ئەجەل و وادەی خۆیان گەیشتن و ھەندێکیش لە چاوەڕوانیدان و ھیچ نەیانگۆڕی”.
ئەگەر لە کاروانی پارتەکەتان رابمێنین ئەوە دەبینین کە چەندین دەیەی کێشاوەو پڕە لەو خەباتەی ئێوە کە مێژووی مرۆڤایەتی تۆماری کردووەو ئەگەر وەکو مێژووی رژێمەکان لێی بڕوانین و سرنجی بدەین ئەوە دەبینین لەسەردەمی ویڵایە لەسەر رەحمەتی فەیسەلی دووەمەوە و تا دەگاتە سەرۆکی پێنجەم لە سیستمی دوای ٢٠٠٣وە لەعێراقدا، ماوەکە بەرفراوانە و دەتوانی ھەموو ئەو ناوانە وەبیرخۆی بێنێتەوە خێزانە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەوە کە لە ساڵی ١٩٤٦ەوە ساڵی دامەزراندنەوە رۆڵیان گێڕاوەو ھەر لە کۆنگرەی یەکەمەوە تاکو ئەم ساڵ.
لەگەڵ رامان و تێڕوانین بەویژدان و حەق بینەکان گەورەیی سەرۆکی پارتیمان و کارامایی و لێھاتوویی سەرۆکەکەی ھەڤاڵ و برای گەورە مسعود بارزانی، دەبینن، بەدرێژای حەفتاو پێنج ساڵ لە ھەموو مێژووداو ھاوبەشەکەی مێژووی پارتەکەمان، پارتیمان لەمیانی ئەو تەحەددیاتە کوشندەو مەترسیدارانەدا قوربانی زۆری دا لە خوێنی ئاڵی شەھیدەکان و ھاواری دایکە جگەر سووتاوەکان و یەتیمەکان بۆ ئەوەی بڕیاری گەلەکەمان بگەیەنێتە کەناری ئازادی و پێشکەوتن.
لە نزیکەی ئەو ھەشت دەیەی کە مستەفا بارزانی تێکۆشەر ھەر لە منداڵییەوە پێش گەشەی بزووتنەوەکە.
یەکەم بەردەکانی بناغەی کۆماری میللەتەکەمان لە کوردستانی ئێران داناو دواتر سەرکێشی ھەڤاڵەکانی رێگای کرد لە داستانی گەورەی ئاراس تاکو سەردەمێکی بەسەردا تێپەڕێت و لەگەڵ دروستبوونی حوکمی کۆماری لە عێراق بگەڕێتەوە زێدی خۆی و پێشتریش وەک سەرۆکی ئەو پارتییە ھەڵبژێردرابوو کە باوک و باپیران و براکانتان تیایدا خەباتیان کردبوو زۆر نەھامەتییان چێشتبوو لە پێناو ئەم رۆژە گەشەی ئێستاتاندا.
باوکی نەتەوەییتان مستەفا بارزانی نموونەیەکی گەورەیە کە بە گەنجینەیهک ھەژمار دەکرێت لە مێژووی ھەموو مرۆڤایەتیداو مێژووی کوردستانی گەورە و عێراقیش، چونکە وەکو ئەم سەرکردانە بەدەگمەن رۆژگار بەرھەمی دێنێت، سەرکردەیەک کە موستەحیلی کردە مومکین، ئەم سەرکردەیە پێشترو ئێستاش وەکو روحێک و کەسێک دەمێنێت بەردەوامی بە رێڕەوی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەدات و ھەر خوارو خێچیهکیشی تووش ھات راستی دەکاتەوە.
باوکی نەتەوەییتان رۆح و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانی بۆ بەجێھێشتن وەکو میراتە، ھەروەھا کردارو سەروەرییەکانی ئەو شەھید ئیدریسەی بۆ بەجێھێشتن کە بیری دەکەین و بە زیندوویی لەناومان ماوەتەوەو ھەر کە بەو شوێنانەدا تێپەڕدەبین کە شۆڕش پیایدا تێپەڕیوەو لەگەڵ ھەر دەستکەوتێکی میللەتەکەمان.
مستەفا بارزانی سەرۆک مسعود بارزانی بۆ ئێوەو ئێمەش جێھێشت، ئەو سەرۆکەی کە ئەو بەرپرسیارەتییە گەورەیەی لە ئەستۆ گرت بۆ سەرکردایەتی گەلێک لەنێو ئەو ھەموو ململانێیە نێودەوڵەتییە دژوارەدا، ئەمانەتەکەی لە ئەستۆگرت و بەرەو ئامانج ھەنگاوی نا کە لەپێناوی قوربانی بە باشترینی خێزانەکەی و بنەماڵەو عەشیرەتەکەیداو گوێی نەدایە برینەکان و بەرژەوەندی میللەتەکەی خستە سەرووی ھەر بەرژەوەندیهکی دیکە.
پارتیتان کە چواردەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، خۆی و بەویژدانەکان ھزر لە مێژووی خۆی دەکات و سەیر دەکات کە ئەوانەی تۆماری کردوون ھەمووی جێگای فەخرو شانازین، ئەوەی بۆ بەرامبەرو رکابەرەکانیش تۆمارکراوە ھەمووی ھەڵوێستگەلێکن دەبێ پاساوی بۆ بھێندرێتەوەو داوای لێبوردنی بۆ بکرێت.
دژە مرۆڤایەتی ھێرشیان بۆی ھێنا ئارامی گرت و سەرکەوتنی بەدەستھێنا، ئەمەیە پارتەکەتان، پارتی بەھاکان و بەڵێن و کردارو ھیوا.
پارتەکەتان کە جێگای رق و کینەو خیانەت و مشەخۆری تیادا نابێتەوەو، جێپێی ئەوانەی بانگەشە بۆ رەگەزپەرستی و شۆڤینییەت دەکەن نابێت و شوێنی ئەوانەشی تیادا نابێتەوە کە ھەڵوێستی ناپاکیان ھەیە بەرامبەر نەتەوەو رەگەزو و تایفەو ئایین.
پارتیتان نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات وەکو نموونەیەکی بێ وێنە، پارتیتان سلووک و رفتاری مستەفا بارزانییە کە بەقەد باڵای بەھا بەرزەکانەو پێش سەردەمی خۆی و بیری بیرکورتەکان کەوتبوو.
ئەوەیە پارتەکەتان کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ھەموو جەنگە سەربازی و ئەمنییەکان لە ئەستۆگرت و چڵەکانی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و راپەڕێنی لێ رواو، برینی جەنگەکانی بەرگرییە شەرعییەکانمانی تێپەڕاندو بەرگری لە کوردستان و عێراق کرد لە دژی ھێرشەکانی داعشە تاریکپەرستەکان، پارتێک، ھیچ پارتێکی دیکە خۆی لەقەرەی نادات لەرووی قوربانیدان و بەرزی ھەڵوێستەکانی و راستی ئاراستەکەی.
پێش کۆنگرەو لە میانیداو دوای ئەوەی کە بە ھیممەت و پشت و پەنای خوا بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی دێنی، بۆتان ھەیە شانازی بڕواداران بە سەرۆک بارزانی بکەن، ئەو واریسە ھەرە بەوەفایەی رێبازی نەمرو، بەوەفابن بۆ بەدیھێنانی دروشمەکانی پارتەکەتان کە لە کانگای پێداویستی گەل ھەڵنجاوە و شەھیدی لەپێناو داوە.
پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەی سەرۆک بارزانی نوێ دەکاتەوە چونکە شوێنەکە پێویستی پێیەتی ھەروەھا گەل و حیزب و ئێستاش بۆ پەڕینەوە بەرەو داھاتوو.
باسکردنی پارتیتان درێژە دەکێشێت و بەشێکی زۆر لە لاپەڕەکانی مێژوو ھەروەھا دروستکردنی مێژوو پڕ دەکاتەوە، چونکە پارتێکە لە کانگای مێژوویەوەیە، مێژووی گەل و لەگەڵی تێک ئاڵۆزکاوە ھەر وەکو تێکاڵۆزیی کات لەگەڵ زەمان.
- له ماڵپهڕی ئهلزهمانی عهرهبی بڵاوكراوهتهوه