مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لەسەر داوای ئەمەریکا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری باڵای حکوومەتەکەی گەیشتووەتە واشنتن.
بەگوێرەی زانیارییەکان سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ دەبێتەوە.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە گەشتەکەیدا. لە چەند ڕۆژی داهاتوو ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، ئەندامانی کۆنگرێس لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی، وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە دەبێت.
ئەم گەشتەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتێک دایە، ئیدارەی نوێی ترەمپ چەند مانگێکە دەست بەکاربووە، ئەمەش گرنگی خۆی هەیە کە سەرکردەیەکی دەرەوەی ئەمەریکا لە مانگەکانی سەرەتا سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان کۆ ببێتەوە.


































































