سەرۆک بارزانی و کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە سەلاحەدین پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025 بارەگای بارزانی رایگەیاند؛ “لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێیم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد”.
بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە؛ “لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ”.
زیاتر روونکراوەتەوە؛ “گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان كرا”.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك بارزانی و یان برێیم جەختیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا کردەوە.