د. فه‌یسه‌ل سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران ڕایگەیاند “بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، هەلی کاری بۆ گەنجانی ناوچەکە ڕەخساندووە. لە لایەکی دیکەوە، کەرتی ئابووری و ئاڵوگوڕیی بازرگان‌یش زیاتر کردووە.”
بە پێی زانیارییەكانی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەری كوردستان 24 بڵاو كراوەتەوە ” دواین ئاماری گه‌شتوگوزاری سۆران ده‌ری ده‌خات ساڵانه له هه‌رچوار وه‌رز، نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار گه‌شتیار دێنه شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌كه. ساڵانه‌ش زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار داهاتی فرۆشگا و ناوچه‌گه‌شتیارییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ته له ڕێگه‌ی گه‌شتوگوزاره‌وه”.
زیاتر نووسراوە ” بووژانەوەی خێرای کەرتی گەشتیاری وای کردووە دۆخی ئابووری دەڤەرەکە بەرەو باشتر بچێت، چونکە گەشتیاران بازاڕی ناوچەکەیان پڕكار كردووه و ئەوخەرجیەی گەشتیار دەیکات ڕاستەوخۆ ده‌چێته گیرفانی کاسبکارانه‌وه”.


































































