بەرپرسانی سەربازی خۆجێی لە ئۆکرانیا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر پاسێکی هەڵگری خەڵکی سڤیل لە ناوچەی سوومی لە باکووری ئەو وڵاتە لانیکەم نۆ کەس کوژران و چوار کەسیش بریندار بوون.
فەرماندەی سەربازی هەرێمی سێ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام هێرشەکەی بە “کارێکی دڕندانە” وەسف کردووە و نووسیویەتی: “بەداخەوە بەهۆی هێرشێکی بێباکانە بۆ سەر پاسێک کە هاووڵاتییانی ئاسایی هەڵدەگرت، ژمارێک گیانی لەدەستدا”.
پێشتر دەسەڵاتداران ژمارەی گیانلەدەستدانیان بە هەشت کەس ڕاگەیاندبوو، بەڵام لە ڕاپۆرتی کۆتاییدا ژمارەی قوربانییەکان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە.
تا کاتی ئامادە كردنی ئەم هەواڵە کرێملین بە فەرمی هیچ لێدوانێكی نەداوە.

































































