ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت کە دۆناڵد ترەمپ درۆ دەکات و دەسەڵاتەکەی بۆ کۆمەڵکوژی لە غەززە بەکاردەهێنێت، وتیشی”ئەمریکا ناچار دەبێت ناوچەکە جێبهێڵێت”.
عەلی خا-منە-یی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان رایگەیاند” مۆدێلی ترەمپ بۆ وڵاتانی عەرەبی شکست دێنێت و بە هەوڵی گەلانی ناوچەکە، ئەمریکا دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت و بێ گومان بەجێیدەهێڵێت”.
ڕێبەری ئێران وتیشی” لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە مایەی شەرمەزارییە بۆ خۆی و بۆ نەتەوەی ئەمریکا چونکە ئەمریکا دەسەڵاتی خۆی نەک بۆ ئاشتی بەڵکوو بۆ کوشتنی منداڵ و خەڵکی غەززە بەکارهێناوە”.
عەلی خا-منە-یی ڕاشیگەیاند”ترامپ بەڵێنی ئاشتی بۆ ناوچەکە دەدات بەلام درۆ دەکات، ترەمپ بەپێچەوانەوە دەسەڵاتی خۆی بەکارهێنا بۆ کۆمەڵکوژکردنی غەززە، بۆ هاندانی شەڕ لە هەر شوێنێک کە لە توانای بوو.
عەلی خا-منە-یی دووپاتیشیکردەوە ئێران هەموو ڕۆژێک دەسەڵاتی زۆرتر دەبێت و لە هەر شوێنێک پێویست بکات پشتگیری لە نەتەوە لێقەوماوەکان دەکات