عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنی لە کۆبوونەوەیەك بە میوانداریی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران گووتی: کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە سروشتی ئاشتیانەی بەرنامەی ناڤۆکی ئامادەیە بۆ وتووێژ و متمانە، بەڵام هیچ سازشێک سەبارەت بە پیتاندن و ژێرخانی ئەتۆمی قەبوڵ ناکات.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە ” ئەم مافە بە پێی بڕگەکانی پەیمانی قەدەغەکردنی چەک (NPT) سەر بە هەموو وڵاتانی ئەندامە و ئێرانیش دەیەوێت بە تەواوی مافە یاساییەکانی خۆی لەم چوارچێوەیەدا مومارەسە بکات”.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن، جەختی لەوە کردەوە ” گۆڕانی بەردەوامی هەڵوێستەکانی ئەمریکا، پرۆسەی گووتووێژەکانی ئاڵۆزتر کردووە و جەختی لە پێویستی لایەنە نەیارەکان بۆ پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی ڕێبازێکی دیپلۆماسی کردەوە”.