“لەگەڵ ئێران دەگەم بە ئەنجامێک بە توندوتیژی یا ناتوندوتیژی”
لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باسی لە چەندین بابەت کرد، لەوانە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.
لەم وتووێژەدا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئەمە هێڵی سووری ئەمریکایە. ترەمپ زیادی کرد: تێناگەم بۆچی وڵاتێک کە یەدەگی نەوت و وزەی وەها فراوانی هەبێت، بەدوای وزەی ئەتۆمی ئاشتیانەدا دەگەڕێت، کاتێک لەسەر یەکێک لە گەورەترین سەرچاوە نەوتییەکانی جیهان دانیشتوویت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ڕوو لە وزەی ئەتۆمی بکەیت”.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گووتی: ئێران بڕیارە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، سەرچاوەی نەوتی گەورەیان هەیە، بەسە بۆ 300 ساڵی داهاتوو”.
سەرۆكی ئەمریكا زیاتر گووتی: لە سەدا سەد لەگەڵ ئێران دەگەم بە ئەنجامێک. ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین؛ ئەم ڕێگایە یان توندوتیژی دەبێت یان ناتوندوتیژی، بەهەر حاڵ من بە ئێرانم وتووە ئەگەر بگەینە ڕێککەوتن، بەڕاستی دڵخۆش دەبیت”.

































































