ئەمڕۆ شەممە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، یەکەم کۆبوونەوەی لوتکەی ڕووسیا و عەرەبی لە 15ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەدەچێت.
پوتین بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکەدا جەختی لەوە کردەوە: “ڕووسیا پاڵپشتی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
هەڕوەها گووتی، چارەسەڕکردنی کێشه ناکۆکییەکانی ناوچەکە دەبێت بە ڕێزگرتن لە سەڕوەڕی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بکرێت.
ئەم دیدارە ئەگەڕ بەڕێوە بچێت، یەکەم کۆبوونەوەی فەڕمی له نێوان ڕووسیا و وڵاتانی عەڕەبی دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت تەوەڕەکانی وەک قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاریکاری ئابووری و پێشهاته جیهانییەکان له کارنامەیدا بن.

































































