زانایان دەڵێن بسکیتی شوکولاتەی تاڵ ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش. بەگوێرەی ڕۆژنامەی تێلێگراف، کاریگەری دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو شوکولاتەی تاڵ لەسەر ڕیخۆڵەکان هاوشێوەی دەرمانی دابەزاندنی کێشە و ڕێگری دەکات لە زیادەڕۆیی لە خواردنی مرۆڤ بە دروستکردنی هەستی تێربوون.
ئێستا زاناکان بسکیتێکیان دروست کردووە و پێکهاتەیان بۆ زیاد کردووە کە وەک دەرمانی دابەزاندنی کێشی لەش Ozempic کاردەکات. توێژەرانی زانکۆی ئیستەرن پیدمۆنت لە ئیتاڵیا پێکهاتەی تاڵی ڕووەکی ئارتمیسیا ئەبسینتیۆمیان زیاد کردووە کە بە کرمیش ناسراوە بۆ بسکیتێکی ئاسایی شوکولاتەی تاڵ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تێلێگراف، پشکنینە سەرەتاییەکان دەریدەخەن مرۆڤەکان دوای خواردنی ئەم بسکیتە هەست بە تێربوون دەکەن و زیاتر هۆرمۆنی تێربوون لە جەستەیاندا دەردەدرێت، ئەمەش ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی دوای خواردنی ئەم بسكیتێكە ئارەزووی خواردنی کەمتریان هەبێت.
ئێستا توێژەران دەیانەوێت تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی ئەنجام بدەن بۆ پشکنینی کاریگەرییەکانی خواردنی ئەم بسکیتانە لەسەر کەسانی قەڵەو، خواردنی خۆراکێکی بەناوبانگ و بە تام بۆ باشترکردنی تەندروستی ڕەنگە کێشەی زیادەڕۆیی لە خواردن بۆ زۆر کەس چارەسەر بکات.
































































