زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەچێتە تاران و لە كۆڕبەندێكدا بەشدار دەبێ.
باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك دەچێتە تاران.
محەمەد كازم ئال سادق باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئاماژەی بەوە كرد، ئامانج لە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، بەشداریكردنە لە “كۆڕبەندی گفتوگۆی تاران” كە لەلایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە رێك دەخرێ.
كۆڕبەندەكە رۆژانی یەكشەم و دووشەم 18-5-2025 و 19-5-2025 لە تاران بەڕێوە دەچێت.
لە كۆڕبەندەكەدا 53 وڵاتی دنیا بانگهێشت كراون، یەكێك لەوانیش فوئاد حوسێنی وەزیری دەرەوەی عێراقە.