موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، كەمكردنـەوەی كراوە بۆ پـڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەردوو گوندی ئیدارەی سۆران ئەنجام دەدات .
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، بەنوسراوی ژمارە 816 لە 15-5-2025، ئاگاداریەكی بڵاوكردۆتەوە و ئەو بەڵێندەر و كۆمپانیایانەی ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە ئاگادار دەكاتەوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ وەرگرتنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەردوو گوندی بادلیان و دێلزیان كە بۆ جاری دووەمە ڕادەگەیێنێت .
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، ئاماژەی بەوەشداوە، دواكاتیش بۆ پێشكەشكردنی ئەو تەندەرانە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 29-5-2025، مەرج نییە بەڕێوەبەرایەتیمان بە كەمترین نرخ ڕازی بێت، هەروەها كرێی بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندن دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كە كەمكردنەوەی لەسەر دەگیرسێتەوە .