زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
سەرۆكی شارەوانی مێرگەسۆر ئەگەر پڕۆژەكان وەك كابینەی نۆیەم بەردەوام بن خزمەتگوزاری دەگاتە هەموو شوێنێك.
سەفەر سوار سەرۆكی شارەوانی قەزای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەناو سەنتەری قەزاكەمان هیچ كێشەیەكی وای خزمەتگوزاری نەماوە، تەنیا چەند شوێنێك نەبن بۆ ئەوانیش دەرخستە كراوە”.
دەشڵێت: “ئەگەر وەك كابینەی نۆیەم، پڕۆژە لە كابینەی دەیەم بەردەوام بن، لە ماوەی ساڵێكدا هیچ شوێنێكی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی مێرگەسۆر نامێنێت دەستی ئاوەدانی نەگاتێ.