لەگەڵ کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان نوێنەرانی مۆسکۆ و کیێڤ لە ئەستەنبوڵ، نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی فەرەنسا، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ڕۆژی هەینی 16ی ئایار، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەیان کردووە کە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکە دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بوو لە ئەستەنبوڵ.
دوای پەیوەندییەکە، زێلێنسکی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: ئۆکرانیا ئامادەیە خێراترین هەنگاو بنێت بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە، گرنگە جیهان هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بگرێتەبەر.
سەرۆکی ئۆکرانیا زیادی کرد: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە، ئەگەر ڕووسەکان ئاگربەستێکی تەواو و بێ مەرج و کۆتاییهێنان بە کوشتن قبوڵ نەکەن، دەبێت سزای توندتر بسەپێندرێت، دەبێت فشارەکان لەسەر ڕووسیا بەردەوام بێت تا ئامادە دەبێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە جیهاندا هاوکاریمان دەکەن.
































































