سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ پڕۆژەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغداد و تەلئەبیب لە ئارادا بێت، دەشڵێت” هەر دانپێدانانێك بە قەوارەی ئیسرائیلدا، تاوانە”.
رۆژی چوارشەممە ١٤ی ئایار محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا هاتون لەگەڵ كەناڵی “سكای نیوزی عەرەبی رایگەیاند” وڵاتەكەی بیر لە هیچ پڕۆژەیەكی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ناكاتەوەو بەپێی دەستورو یاسا لەعێراق، بونی هەر پەیوەندییەك یان هەر دانپێدانانێك بە قەوارەی ئیسرائیلدا، تاوانە”.
سوودانی لە وەڵامی ئەوەی كە ئایا عێراق لە ئێستادا بیر لە هیچ پڕۆژەیەكی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەكاتەوە؟ وتی، “بێگومان نەخێر، ئەوەش بەحوكمی هەڵوێستی مەبدەئیمان لەسەر قەوارەی ئیسرائیلی و تاوانەكانی لەدژی گەلی فەلەستین، هەروەها بە حوكمی دەستوری عێراق و یاسا كە بونی هەر پەیوەندییەك یاخود هەر دانپێدانانێك بەو قەوارەیەدا بە تاوان دەزانێت.”.
سودانی لەبەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا وتیشی”بوونی چەك لە دەرەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەت یەكێكە لەو كێشانەی روبەڕوی دەوڵەتی عێراقی بۆتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخە ناسروشتییەی كە لە دو دەیەی رابردودا پێیدا تێپەڕیوین كە روبەڕوبونەوەیەكی توند هەبوە لەگەڵ تیرۆر. بەچەندین شێوە روبەڕوی تیرۆر بوینەتەوە، لەسەر ئاستی دامەزراوەكان، لەسەر ئاستی كەسی و لەسەر ئاستی گروپ”.