نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا دابەزینی گەورەی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و ١٢٠ دۆلار دابەزی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو هەر ئۆنسەیەک تا سێ هەزار ٤٣٥ دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٧ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣٩ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢٨ هەزار دینار.