د. هاورێ مەنسوور بەگ لە بارەی كۆتایی هاتنی جەنگی پەكەكگە و توركیا لە سنووری چیای قەندل نووسیویەتی” راماڵینی چەك لە قەندیل دەرگا بۆ وەبەرهێنان لەسەر كانزاكان دەكاتەوە “.
د. هاورێ زیاتر ئاماژەی بەوە داوە ” بۆ نەتەوە ژیرەکان ڕوون بۆتەوە، چارەنووسی مرۆڤایەتی، بەندە بە چارەنووسی کانزا سروشتییەکانەوە، قەندیل بە یەکێک لە ئاڵۆزترین و سەرنجڕاکێشترین ناوچەکانی کوردستان دادەندرێت لە ڕووی جیۆلۆجی و دەوڵەمەندی بە چەندین کانزای ستراتیجی، کە دەکرێت دەرگایەکی خێر بە سەر خەڵکی کوردستاندا بکاتەوە و سەرچاوەی داهات فرەچەشن بکات”.
زیاتر رونی كردۆتەوە ” ڕاماڵینی چەک لە قەندیل، دەرگا بەسەر وەبەرهێنان لە بواری کانزاکان دەکاتەوە لە هەرێمی کوردستاندا. هیوادارم وانەی مەزن فێربووبین، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ سامانی سروشتی بکەین و ژیرانەش هاوسەنگی جیۆپۆلیتیکیی ناوچەکە ڕابگرین”.
































































