ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایار، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەمەبەستی دانوستانەکانی ئاشتی گەیشتە شاری ئیستانبوڵی تورکیە. بەگوێرەی زانیارییەکان، پوتین سەرۆکی ڕوسیا بەشداری دانوستانەکان ناکات و وەفدێکی حکومەتی ئەو وڵاتەش ئامادە دەبێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ زێلێنسکی.
زێلێنسکی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر پوتینیش ئامادەبێت بەشداریی دانوستانەکان دەکات. دۆناڵد ترەمپ هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەگەر پوتین ئامادەبێت ڕەنگە بچێتە تورکیە.