عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە وتارێکدا وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە “بەربەری و خوێنڕێژ” تۆمەتبار کرد و گووتی: کۆماری ئیسلامی ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی ئەم “دڕندە چەقۆکێشانە”ی لەسەر شانە.
گووتیشی: “ئەمڕۆ جیهان لە لایەن ئەو ئاژەڵە مرۆڤئاسایانەوە بەڕێوەدەبرێت و کۆماری ئیسلامیش بە ئەرکی خۆی دەزانێت دژی بەربەرییەت و خوێنڕێژی ئەوان بوەستێت”.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە زارەکی هێرشی کردە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بە “خۆسەپێن” ناوی برد و گووتی” ئەوە هەستکردن بە ئەرکە کە دوژمنانی وەک ئەم بەربەرییە ڕۆژئاواییانەی کە بۆینباغ و بۆن و جوانیان لەبەردایە، ناچار دەکات دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی بکەن”.