دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایار پێش ئەوەی دەوحە بەجێبهێڵێت، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند” پێویستە ئێران سوپاسی قەتەر بکات کە ڕێگری لە هێرشە سەربازییەکەمان بۆ سەر ئەو وڵاتە کردووە”.
سەرۆکی ئەمریکا زیاتر روونیكردەوە ” ئەم هەڵوێستەی قەتەر لە كاتێكدایە كە ئەوانی تر دەیانەوێت ئێمە بە توندی هێرشی سەربازی بكەینە سەر ئیران”.
ترەمپ ئاماژەی بەوە نەکردووە کە مەبەستی لە “ئەوانی دیکە” کام وڵات یان وڵاتانە.