تەنها چەند خولەکێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە قەتەر ڕایگەیاند، “لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە لە ڕێککەوتنێک”، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە سێ لەسەد دابەزی.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 3.15% دابەزیوە و گەیشتووەتە 64 دۆلار و 01 سەنت، بەرمیلێکی نەوتی ڕۆژئاوای تەکساسیش بەڕێژەی 3.29% دابەزیوە و گەیشتووەتە 61 دۆلار و 71 سەنت.