دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی5ی2025 ڕایگەیاند، واشنتۆن و تاران لە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی نزیک دەبنەوە.
ترەمپ زیاتر هیوای ئەوەی دەربڕی کە بتوانرێت بەر بە هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران بگیرێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە “سەرەڕای خواستی ئێمە بۆ سەرخستنی ئێران تا ببێتە وڵاتێکی گەورە، بەڵام دەست گەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی لای ئەمریکا قبوڵکراو نییە”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرۆكی ئەمریكا چەندین جار هۆشداری داوەتە ئیران كە ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، ئەوە بژاردەیەکی “توندوتیژانە” و بێوێنە لەسەر مێز دەبێت.































































