ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی ٥ی ٢٠٢٥، لە شاری هەولێر بە ئامادبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی پێكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی، ئێمە پێمان خۆشە بگەڕێنەوە بۆ ئەو سێ بنەمایە و بۆ دەستوور. ئەگەر ئەو سێ بنەمایە جێبەجێ بكرێ، ئیتر پێویستی نە بەوە دەبێت كە كێ زۆرینەیە، چونكە ئەوە شەراكەتە، بەڵام ئەگەر ئەوە نەكرێت، خۆم تەسەوڕ ناكەم دۆخی عێراق سەقامگیر ببێت.
سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا پابه‌ندبوون به ده‌ستوری عێراق ڕابگه‌یه‌نرێت و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستور دۆخی عێراق سه‌قامگیر نابێت، هه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێت كاری به زۆرینه بكات له عێراق سه‌رناگرێت.
سەرۆک بارزانى گووتیشى”ڕه‌فتار به‌غدا له‌باره‌ی موچه‌وه چیتر قابیلی قبوڵكردن نیه و من ئه‌مه به ئیهانه به خوێنی شه‌هیدان و مێژوی ئه‌م وڵاته ده‌زانم”.سەرۆک بارزانی، ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا پابه‌ندبون به ده‌ستوری عێراق ڕابگه‌یه‌نرێت و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستور دۆخی عێراق سه‌قامگیر نابێت، هه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێت كاری به زۆرینه بكات له عێراق سه‌رناگرێت. سەرۆک بارزانى گووتیشى”ڕه‌فتار به‌غدا له‌باره‌ی موچه‌وه چیتر قابیلی قبوڵكردن نیه و من ئه‌مه به ئیهانه به خوێنی شه‌هیدان و مێژوی ئه‌م وڵاته ده‌زانم”.