سەرۆك كۆماری ئیران لەكاتی سەردانی كردنی شاری کرماشان، وەك كارنەوە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گووتی ” قسەکانی هەوڵێکە بۆ ورووژاندنی ناتەبایی و نائومێدی لەناو ئێراندا”.
پزێشكیان بە ئاماژەدان بەوەی ترەمپ ئێرانییەکان ناناسێت، گووتی: ترەمپ پێی وایە ئەگەر دروشم بڵێتەوە، ئێمە دەترسین. ئەو شتانەی گوتووە کە دەریدەخات ئێرانییەکان ناناسێت. “ناتوانن پیاوانی ئێران بخەنە سەر ئەژنۆ”.
سەڕۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە” ئاشتی بکەن یان نا، ئێمه ئەم وڵاته بنیات دەنێین”. ئاماژەی بەوەشکردووە” زۆری پێناچێت کێشەکانی ئاو و کارەبا و غاز چارەسەر دەکەین”.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتی دراوسێیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گووتی: ئێمە پەیماننامەی برایەتی و دۆستایەتیمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە واژۆ کردووە و هەرگیز تەماحی خاکی هیچ وڵاتێکمان نەکردووە. ئامانجمان داگیرکردنی وڵاتان نییە، بەڵکو هێنانی کەرامەت و شانازییە بۆ گەلەکەمان”.
لە میانەی وتارێکدا لە کۆنفرانسی وەبەرهێنانی سعودی-ئەمریکی لە ڕیاز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندووەتە لێواری لەناوچوون و وڵاتی بێ کارەبا و ئاو”.

































































