محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو باران بارین زۆر کەمترە، جگە لە قەزای مێرگەسۆر تێکڕای باران بارین ئەمساڵ لە قەزاکانی تر نەگەیشتۆتە 500مللیم و وشکەساڵیان تێ نەپەڕاندووە.
مەقبیلا مزووری ، بەرپرسی بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە 24کاتژمێر رابردوو زۆر ترین باران لە قەزای سیدەکان باریووە کە بڕەکەی 36مللیم بووە و کەمترینیش لە مێرگەسۆر بووە”.
بەپێی ئاماری هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران تێکڕای باران بارینی ئەمساڵ جگە لە قەزای مێرگەسۆر کە گەیشتۆتە 583مللیم، لە قەزاکانی تر نەگەیشتۆتە ئەو بڕە، ئەمەش ئەوە دەگێنێت قەزاکانی تری ئیدارەی سۆران مەترسی وشکەساڵیان تێ نەپەڕاندووە.
بارانی 24 کاتژمێرو تێکڕای ئەمساڵ و جیاوازی لە گەڵ ساڵی رابردوو لەم خشتهیه ئاماژه پێكراوە: