زاری كرمانجی:
ئارینا سابالێنکای بیلاروسی ساڵی ٢٠٢٥ی بە بردنەوەی نازناوی نێودەوڵەتی بریسبان (Atm’s 500) دەستپێکرد، دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە لە یاری کۆتاییدا بەسەر پاولینا کودێرمێتۆڤای ڕووسیدا سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێنا.
یاریزانە ژمارە یەکەکەی جیهان لە یارییەکەدا کە یەک کاتژمێر و ٤٧ خولەکی خایاند، سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی کورتهێنانی کۆمەڵە بۆ سەرکەوتنێکی شایستە، بە ئەنجامی ٤-٦، ٦-٣، ٦-٢.
بەم سەرکەوتنە سابالێنکا ئامادەیی خۆی بۆ بەرگریکردن لە نازناوەکەی پشتڕاستکردەوە لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا.
یاریزانە بیلاڕووسییەکە ئامانجی ئەوەیە مێژوو تۆمار بکات بە بەدەستهێنانی سێیەم نازناوی لەسەریەک لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا.
لێهاتوویی جەستەیی و شێوازی تاكتیكی یاریكردن و ئەو ئەنجامانەی بە دەستی هێناون وای كردووە ئارینا وەك كۆسپێكی گەورە بۆ ركابەرانی سەیر بكرێت .