ئامادەكردنی : ڕۆژان ڕزگار حەسەن
مامۆستای بابەت :م چاوەڕێ نیعمەت
گرێی ئۆدیپ
گرێی ئۆدیپ ئەفسانەیەكی تراژیدییە، لەلایەن (سۆفۆكلیسی) گەورە نووسەری یۆنانی نووسراوە، لەسەر زاری خەڵك گێڕدراوەتەوە بەشێوەیەكی پشتاوپشت، لەلایەن گەلی یۆنان گرنگ و تایبەت بووە. زۆرترین توێژینەوەكانی ڕۆشەنگەری و هاوچەرخی لەسەر كراوە، ئەم توێژینەوانە بابەتی دەروونی، سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئاینی و داوێنپیسی ئازار دەخاتە ڕوو.
ئۆدیب لە ئەنجامی ململانێ و ناكۆكی نێوان دوو پاشا لەسەر دەسەڵات دەست پێدەكات. پاشا پۆلیپ دەیەوێت منداڵێكی هەبێت، بۆ ئەوەی لەدوای ئەو دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام منداڵی نابێت. پاشا ڵایۆس جۆكاستا منداڵێكیان دەبێت. پاشا پۆڵیپ دەچێت بۆلای لۆكسیاس پێی دەڵێت: دەبێت منیش منداڵم هەبێت. لۆكسیاس پێی دەڵێت: تۆ منداڵت نابێت، بەڵام دەتوانم كارێكت بۆ بكەم منداڵی لایۆس بكەم بە كوڕی تۆ، بۆ ئەمەش بەلایۆس دەڵێت: كوڕی تۆ باوكی خۆی دەكوژێت و دایكی خۆی مارە دەكاتەوە. لایۆسیش بۆ ئەوەی ڕێ لەم داوێنپیسیە بگرێت، منداڵەكەی خۆی ڕادەستی شوانێك دەكات بۆ ئەوەی بیكوژێت، بەڵام شوانەكە نای كوژێ بەشوانێكی شاری كرنوشی دەدات بەفەرمانی لۆكسیاس. ئۆدیپ لە كورنیش لەلای شاژنە میڕۆپ گەورە دەبێت، دوای ئەوەی یەكێك لە خزمەت كارەكانی ئۆدیب بەفەرمانی ڵۆكسیاس بە ئۆدیپ دەڵێن: كە تۆ كوڕی لایۆس و جۆكاستای. ئۆدیپ بڕیار دەدات بچێت بۆ شاری تیبە، بەڵام لۆكسیاس ئاگاداری دەكاتەوە ئەگەر بچێت بۆ تیبە ئەوا باوكی خۆی دەكوژێت و دایكی خۆی مارە دەكاتەوە، لەكاتێكدا ئۆدیپ دەی ویست سەری دایك و باوكی خۆی ماچ بكات. لۆكسیا بە فێلێكەوە ئۆدیپ ڕوبەڕووی دڕندەیك دەكاتەوە بەناوی سێفنێكس كە خەڵكێكی زۆری كوشتووە گوایە مەتەڵێك لە ئۆدیپ دەكات، ئۆدیپیش مەتەڵەكە هەڵدەهێنێت و سێفێنكس دەكوژێت. دوای ئەوە دەچێت بۆ شاری تیبە ڕووبەڕووی لایۆسی باوكی دەبێتەوە، لایۆس هەوڵدەدات ئۆدیپ بكوژێ تووشی ئەو داوێن پیسییە نەبێت، بەڵام لەكاتی بەرگری كردن ئۆدیپ باوكی خۆی دەكوژێت پاشا لایۆس دەمرێت.
ئۆدیپ بوو بە پاشای تیبەو دایكی خۆی مارە كردەوە، دوای حەڤدە ساڵ لەگەڵ جۆكاستا چوار منداڵیان دەبێت (ئەنتیگۆنە ، ئێسمێنە ، پۆڵیۆنێكس و ئیتیۆلێكس) لەماوەی ئەو ساڵانەدا شاری تیبە تووشی برسییەتی، نەهامەتی و هەژاری بوو، ئۆدیپ دەیویست دەست بەسەر سەروەت و سامانی پەرستگادا بگرێت، پاش ئەو هەموو ڕووداوانە، ترزیاس دەچێت بۆلای ئۆدیپ و باسی ڕاستییەكانی بۆ دەكات كە بەهۆی فێلەكانی كاهین ڵۆكسیاس باوكی خۆی كوشتووە، دایكی خۆی مارە كردووە ئۆدیپ بەبیستنی ئەمە زۆر توڕە دەبێت.
باوەڕناكا بە ترزیاس دەڵێت: هەی داماو جۆكاستا هاوسەری منە، بەڵام دوای ئەوەی ترزیاس هەموو شتەكانی بۆ ڕوونكردەوە، باسی ئەوەی بۆ كرد، كە هەموو ئەوانەی ڕوی داوە پلان و فێلەكانی كاهین ڵۆكسیاس بووە. ئۆدیپ هەموو شتەكانی بەبیر هاتەوە زانی كە ئەو داوێنپیسیەی كردووە، هەر لەبەر ئەوەش بووە كە شاری تیبە لەو نەهامەتی و برسیەتییە ڕزگاری نەبووە. ئۆدیپ باوەڕی بە ڕاستییەكان كرد چوو بۆ لای جۆكاستا باسی هەموو ڕاستییەكانی بۆ كرد، پێی گوت: كە تۆ دایكی منی و حەڤدە ساڵە هاوسەری منی جۆكاستا بە بیستنی ئەمە شێت بوو هاواری كرد گووتی كە ئەمە هەمووی پلانی ترزیاسە، بەڵام ئۆدیپ پێی گووت: كە ئەوە ڕاستییەكەیە من باوكی خۆم كوشتووە، دایكی خۆم مارە كردۆتەوە، نەیتوانی بەرگەی ئەو كارە خراپ و داوێن پیسییە بگرێت لەژوورەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لە كاتی سەرە مەرگدا ئۆدیپی ئامانەتی كڕیونی برای كردوو. پێی گووت: زۆر بە باشی ئاگاداری بێت. دوای مردنی جۆكاستا ئۆدیپ و ترزیاس بڕیاریان دا كە ڕاستییەكان بۆ خەڵك باسبكەن، ئۆدیپ و ترزیاس لەگەڵ دەستەیەك لە ئەنجوومەنی پیران لەبەردەم خەڵك كۆبوونەوە و باسی تەواوی ڕاستییەكانیان بۆ خەڵك كردوو.لە كۆتایدا جۆكاستا خۆی كوشت و ئۆدیپش چاوەكانی خۆی دەر هێناو دواتر خۆی كوشت و خەڵكەكەش سزای كەسە خراپەكانیان داو ڵۆكسیاسیان كوشت.
ئەم دەقە هەر چەند زۆر كۆنیش بێت، بەڵام ئەوە بەدیار دەخا، كە لەكۆنەوە مرۆڤایەتی شەڕی دەسەڵاتی كردووە. حەز بۆ ئەم دەسەڵاتە خۆشەویستی، خێزان، هاوڕێیەتی و تەواوی پەیوەندییە باشەكان تێكدەدات. مەرج نییە پابەندبوون بەئاینەوە هەمیشە كاردانەوەی باشی لێبكەوێتەوە لەوانەیە ئەم پابەند بوونە پابەند بوونێكی نادروست بێت. كاتێك بەنائاگایی كارێك دەكەی لەچوارچێوەی كۆمەڵگا نا ئەخڵاقییە ئەوكات ئەو یاساییە نابێت لەسەری جێبەجێ بكرێت. لایەنی مۆڕاڵی ئەم دەقە لەوەدایە هەرچەند هەڵەیەك كراوە، كە ساڵانێكی زۆری خایاندووە، بەڵام لەكۆتاییدا تاوانبار بە سزای خۆی گەیشت بۆئەوەی كارێكی، لەم شێوەیە دووبارە نەكاتەوە هەروها پەندیش بێت بۆ خەڵكی تا لاسای نەكرێتەوە.