مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی 63یەمین ساڵیادی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پەیامێمی بڵاو كردەوە، لە بەشێكی پەیامەكەی ئامتژەی بەوەداوە كە ” ئومێدەوارین ماۆستایان لەسەر بنەمایەكی باش و پەروەردەیەكی دروست نەوەیەكی داهێنەر و زانستخواز پێ بگەینن”.
دەقی پەیمامی سەرۆكی حكومەت:
بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی کوردستان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەگێڕن.
ئومێدەوارم مامۆستایانی کوردستان، لەسەر بنەمایەکی باش و پەروەردەیەکی دروست و هزری نیشتمانپەروەری و خۆشویستنی کوردستان، نەوەیەکی داهێنەر و زانستخواز و ژینگەدۆست پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارایان لە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی کوردستاندا هەبێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/5/15

































































