مایڵز کاکێنز، گووتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی باکوور “ئەپیکور” لە گفتووگۆیەكی كەناڵێكی راگەیاندن مەبەستی سەردانی كردنی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمریكا ئاشكرا كرد و گووتی ” سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا، ئامانج تێیدا گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بۆهەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، تیمێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، حکوومەتی فیدراڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن، هەمووان هەوڵدەدەن حکوومەتی عێراق ڕازی بێت بە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوە دەستپێبکاتەوە”.
لە لای خۆشییەوە” پێشەوا هەورامانی، گووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند ” سەرۆكی حكومەت لەم سەردانەیدا چەندین دیدار و كۆبوونەوەی گرینگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا دەبێت”.