محەممەد مەحموود-وەرتێ:
بۆ گرنگیدانی زیاتر بە پاراستنی ئاو و گڵدانەوەی پۆندێک لە بناری کارۆخ لە سنووری ناحیەی وەرتێ دروست دەکرێت .
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە بناری کارۆخ لە سنووری شارەدێی وەرتێ پۆندێک دروست دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی گرنگیدان بە گڵدانەوەی ئاو و هەمیش دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگ، لە ئێستادا لە لایەن تیمی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کاری پێویستی لەسەر دەکرێت لە رووی بودجەو دیزاینەوە.
سەرچاوەیەکیش لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” جگە لە پۆندی بناری کارۆخ لە ناحیەی وەرتێ ، بە پێی پلان چەند پۆندێکی تر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێن.