مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پێشوازیی لە بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی (پەكەكە) دەكات و ڕایدەگەیەنێت “هیوادارین چەكدانانی پەكەكە، ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لە ناوچەكە.”
تۆمی پێگت جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕاگەیاند “بەهۆی شەڕ و پێكدانانەكانی نێوان توركیا و پەكەكە دەیان هەزار كەس كوژراون.”
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەشڵێت “پێشوازی لەو بڕیارەی پەكەكە دەكەین و هیوادارین دانانی چەك لەلایەن پەكەكەوە ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لە ناوچەكە.”