محەممەد مەحموود- وەرتێ:
ناوچەگەشتیارییەکانی ناحیەی وەرتێ ئامادەکاری دەکەن بۆ پشوازیکردن لە گەشتیاران لە وەرزی هاویندا، رووبارو کانیاوەکانیش پاکدەکرێنەوە.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە زاری کرمانجی راگەیاند” وەک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردن و پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە وەرزی هاویندا، لە گەڵ خاوەن و کەپرو سەیرانگەکان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا، بەهەماهەنگی شارەوانی و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی رووبارو کانیاوەکان دەستی پێکرد، خاوەن کەپرو شوێنەگەشتیارییەکانیش ئامادەکاری پێویستیان کردووە .
لای خۆشیەوە پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری رواندز بۆ زاری کرمانجی ئاماری هاوینەهەوارو کەپرە گەشتیارییەکانی وەرتێی باسکرد و گوتی” لە سنووری ناحیەی وەرتێ (٧٠ ) هاوینەهەوارو زیاتر لە هەزار کەپری گەشتیاری هەنە، جگە لەوەش هەندێکیان زیاد دەکرێن و بەشێکشیان دادەخرێن.
هەڵکەوتەی سروشتی وەرتێ لە بارو گونجاوە بۆ بابەتی گەشتیاری و ساڵانە لە وەرزی هاویندا گەشتیارێکی زۆر روو لەم ناوچەیە دەکەن .