زاری كرمانجی :
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی مانگی 4ی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسیەكان، بەركەوتوانی كیكیا باران،كەس و كاری شەهیدان شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دابەش دەكرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەكان دابەش دەكرێت و ڕۆژی یەكشەممە،كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەهێندرێت.
بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی، مووچەی چەند وەزارەتێک ئەمڕۆ پێش دەخرێت و لە ڕێگەی هەژماری من مووچەیان دەدرێت .