مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە پەیامێكی دا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ دەكات لە سەر بڕیاری هەڵگرتن و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی سەر سووریا و ڕایدەگەیەنێت “ئەم بڕیارە كاریگەری ئەرێنی لەسەر وڵات دەبێت.”
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتەكەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دەڵێت “سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكەین بۆ بڕیاری ڕاگرتنی سزاكانی سەر سووریا،”
عەبدی جەخت لەوەش دەكاتەوە كە بڕیاری ڕاگرتنی سزاكانی سەر سووریا، كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر وڵات دەبێت و دەشڵێت “هیوادارم ئەو هەوڵە بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری و بووژانەوەی وڵات بەكار بهێنرێت، بە شێوەیەك كە داهاتوویەكی باشتر بۆ هەموو سووریاییەكان مسۆگەر بكات.”