هاووڵاتییانی سنووری قەزای مێرگەسۆر لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە دەڵێن، باشترین بڕیار بوو و لە بەرژەوەندیی هەموواندایە.
ڕۆژی دوو شەممە 12-5-2025، پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامی كۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند كە گرنگترین خاڵی، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانانی پارتەكە بوو.
پارتەكە لەدوای زیاتر لە 40 ساڵ خەبات، لە راگەیێندراوی كۆتایی كۆنگرەكەیدا دەڵێت، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە، چەك دادەنێت و “خەباتكردن بە ناوی پەكەكەوە كۆتایی دێت.
یەكێك لە كاریگەرییە سەرەكییەكانی چەكدانانەكەی پەكەكە، گەڕانەوەی خەڵكی گوندە سنوورییەكانی ئیدارەی سۆرانە، بەتایبەتی قەزای مێرگەسۆر كە بەهۆی شەڕ و پێكدادانەوە 65 گوندیان چۆڵكردوون.
حاجی كەریم، هاووڵاتییەكی سنووری قەزای مێرگەسۆرە، بۆ زاری كرمانجی پێموایە هەڵوەشانەوە و چەكدانانی پەكەكە باشترین بڕیار بوو و لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكدایە.
دەڵێت: ئێمە هەمووان چاوەڕێن بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەكەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە گوندەكانمان.
لە سنووری قەزای مێرگەسۆر 65 32 گوند هەن كە كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا و بەشێكیان بە تەواوی چۆڵكراون.