مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە راگەیاند “بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایهێنانی تێكۆشانی چەكداری پراكتیزە بكرێت دەبێت دەوڵەتی تورك دەستبەجێ گۆڕانكاری یاسایی بكات.”
قەرەیلان لە دەستپێكی كۆنگرەی ١٢ـەمینی پەكەكە قسەی كرد و راگەیاند “كۆتایهێنان بە تێكۆشانی چەكداری كۆتایی نییە، بەڵكو دەستپێكی سەردەمێكی نوێیە.”
دەشڵێت “ئەمە دەرفەتێكە و هەنگاوێكە بۆ پێشەوە كە ماوەیەكی زۆر لێی وردەبێتەوە. بەم شێوەیە هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بەشێوەیەكی ناچاری كەوتە ڕۆژەڤەوە. ڕێبەرێتی هێڵێكی نوێی ئافراند. هێڵی نەتەوەیی دیموكراتیك و سۆسیالیزمی كۆمەڵایەتیی و دیموكراتیكی پێشخست. ئەمەش پێویستی بە گۆڕانكاری بوو. گۆڕینی پەكەكە پێویست بوو. هەمان گۆڕانكاریش بۆ ڕێبازی تێكۆشان پێویست بوو. یانی ڕێبازی تێكۆشانی شەڕی چەكداری. بە فەرمی ماوەی ٤١ ساڵ شەڕی چەكدارییمان بەڕێوەبرد.”
قەرەیلان لە درێژەی قسەكانیدا گووتی “بە گشتی ٣٥ هەزار كادر و شەڕڤانمان شەهید بوون. مەدەنی و وڵاتپاێزەوە ٤٥ بۆ ٥٠ هەزار شەهیدمان هەیە. ڕۆحێتی جەنگان، شەڕڤانی زۆر بەهێز پێشكەوت. ڕەنگە لە جیهاندا لە شێوەیان كەم بێت.”
دەشڵێت “بەو بانگەوازانەی دەوڵەت باخچەلی و ڕەنجەكانی ئاپۆ، بە ڕەنجی شەهیدی ڕێزدار سری سورەیا ئۆندەر و شاندی ئیمرالی، كۆبوونەوە ئەنجام درا، لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت، دامەزراوە سیاسییەكان، كۆمەڵگە، زەمینەیەكی وەهای ڕەخساند گۆڕانكاری دروست ببێت. بە واتایەكی تر، گۆڕانكاری لە خۆیەوە ڕوونادات. ئەمە مسۆگەرە. ئەم كۆنگرەیە دەبێت بڕیاری مێژوویی وەربگرێت. بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەدات. لانی كەم لە سەرەتادا باوەڕمان بەم شێوەیە. بۆ قۆناغی داهاتوو قۆناغی چەكدانان بەم شێوەیە بە دی دێت، پێویستی بە گۆڕانكارییەكی یاسایی باوەڕدار هەیە. بۆ ئەوەی ئەم تەڤگەرە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە چەك خۆی دەپارێزێت، بە پاراستنی جەوهەری بە هێزی خۆی، خۆی بپارێزێت بتوانێت پاڵی خۆی بداتە یاسا، بە دەستوور باوەڕ بكات، بێگومان پێویستە هەنگاو بنرێت. دەبێت گۆڕانكاری ڕووبدات. ئەگەر بڵێن ئاشتیی ناوخۆیی، ئاشتیی ناوخۆیی، ئەوان بەم شێوەیە دەڵێن، ئەو كات پێویستە دوژمنایەتی كۆتایی پێبێت. هێشتا هێرش هەیە، هێشتا بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هەیە. هەڤاڵ شەهید بەسێ، هەڤاڵ میترا لە ١١ی نیسان لە چیای جودیی زاپ بە چەكی كیمیایی شەهید بوون.”
فەرەیلان داواش لە توركیا دەكات كۆتای بە دووژمنایەتی بهێنێت و دەڵێت “مادام ناوی ئاشتی دەهێنن، دەبێت كۆتای بە دووژمنایەتی بهێنن، دەبێت لە زیهنیەتی دەوڵەتدا گۆڕانكاری دروست ببێت. ئەم زیهنیەتی ڕەتكردنەوە و لە ناوبردنە نەگۆڕێت ئاشتی ناوخۆیی لەسەر چ بنەمایەك بە دی دێت ؟ ئەو كەسانەی دەڵێن، ئاشتیی ناوخۆیی دروست بكەین پێش هەموو شتێك پێویستە ئەم زیهنیەتی نكۆڵیكردنی لە ناوبردنە بگۆڕێت، تێیپەڕێنێت. بەڕاستی ئاشتییەكی ناوخۆیی دروست دەبێت. یاساكانیش هەموویان دوژمنانەن. یاساكانی ئێستا زۆربەیان بوونی گەلی كورد ڕەتدەكەنەوە. هەربۆیە تەنها لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی لایەنی دەوڵەت، لەسەر ئاستی یاسایی و دادپەروەرییدا، ئەم تەڤگەر دەتوانێت چەكدانان جێبەجێ بكات. ئەگەر نا ئەمە زۆر سەخت دەبێت. هەموو ئەو كەسانەی ئەمڕۆ وەك گەریلا چەكیان هەڵگرتووە، ئامانجی یەكەمیان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕاستە، ئێستا ڕێبەر ئاپۆ ئەمە لە ئێمە دەوێت. هەتاوەكو كۆتایی بە ڕێبەر ئاپۆ باوەڕ دەكەین، بەڵام بۆ ئەوەی بە ڕاستی بێچەكی جێبەجێ بكەین پێویستە ئێمە بە دەوڵەتیش باوەڕ بكەین. بەڵام ئێستا نزیكبوونەوەی دەوڵەتی توركیا زۆر باوەڕ نابەخشێت. ئێمە نەك وەك دۆز و بەرتەسكی نزیك نابینەوە، هەمیشە بە گومان و شك، نا. ئێمە بە ڕاستی نزیك دەبینەوە. بناغەی پێش هەموو شتێك یاسایە. ئەمە پێویستە بە دی بێت.”
موراد قەرەیلان هۆشداریش دەدات و دەڵێ “ئەوانەی خواستی بەردەوامیدانی شەڕیان هەبوو، دەبێت بزانن ناتوانن تێكمان بشكێنن، لەبەر ئەمەش كۆنگرەكەمان، دەتوانێت هەندێك بڕیار وەربگرێت. بێگومان ئەو كۆنگرەیە گفتوگۆی تێدا دەبێت. ئێمە لە سەرەتاوە لەم باوەڕەداین. كۆنگرە لەسەر بنەمای نزیكبوونەوەی ئێستای دەوڵەت كە فەرمییە، هەرچەندە هەندێك شتی نەرێنی تێدایە، بەڵام شتی ئەرێنیشی هەیە. لایەنێكی نەرێنی هەیە كە دەیەوێت لە شەڕ ڕانت وەربگرێت و بەردەوامی پێ بدات، بە شەڕەوە بگات بە ئامانج. بۆ ئەو لایەنە دەتوانین بڵێین، ئەوان ناتوانن بە شەڕەوە بگەن بە ئامانج. بۆچی؟ چونكە ئێمەش ٤١ ساڵ ئەزموونمان هەیە، تاكتیكمان ئافراندوە، قووڵیمان دروستكردووە، شەڕمان خستووەتە ژێر زەوی، سەر زەوی و ئاسمان. ناتوانن بمان سڕنەوە. ڕێبازی شەڕی نوێ لە كۆبوونەوەی كۆنسەی فەرماندەییی هەپەگەدا دروستبوو، لەسەر ئەو بنەمای بەرزكردنەوەی تێكۆشان كۆتایی نایەت، نابێت ناكۆتا دەبێت. ١٠٠ ساڵی تریش بڕوات، هەر هەمان ئەنجام دەردەكەوێت. بۆیە ئێمە بە لۆجیك دەرۆین، دەڵێین ڕێبەرەكەمان ڕاست دەڵێت، دەزانین كە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بە ئێمە ناوێرن. ئەوان بە تەكنیك ئێمەیان بەرتەسك دەكرد، بەڵام ئێستا دەتوانین لە بەرانبەردا تەكنیك پەرەپێبدەین. نەوەكانی ئەم گەلە و دۆستانی بە پێشكەوتن، نەك تەنها لە ڕووی بەرزكردنەوەی ڕۆحی فیدایی و قووڵكردنی تاكتیك، لە هەمانكاتدا لە ڕووی تەكنیكییەوەش هەنگاویان ناوە. گەلەكەمانیش لەگەڵماندایە. لەبەر ئەوەش بە ئەو كەسانە دەڵێین كە بە ئێمە ناوێرن. ئەم تەڤگەرە نەكەوتنی خۆی سەلماندووە. ئەم گەلە چیتر ناكەوێت. بۆ ئەوەش پێویستە لە ناو دەوڵەتدا نزیكبوونەوەیەك بە پێی ئەوە دروستببێت. ئەو عەقڵەی كە دەڵێت “ئێمە بە چەك لەناویان دەبەین، خۆمان لەناومان بردووە، هێنراوەتە بارێكەوە كە ناتوانێت شەڕ بكات و دەتوانین بە ئۆپەراسیۆن و هێرش بگەین بە ئامانج”، ئەم عەقڵە عەقڵی چارەسەر نییە و ڕاست نییە. ئێمە باوەڕ دەكەین كە ستراتیژیی شەڕی چەكداری كۆتایی پێبهێنین، بەڵام ئەگەر دەوڵەت ئەمە قبوڵ نەكات، بۆ ئەو گۆڕانكارییە یاساییانەی پێویستە، لە چوارچێوەی ئازادی ڕێبەرێیەتی، لە چوارچێوەی كۆتایی هێنان بە شەڕ، كۆتایی هێنان بە دوژمنایەتی، كەسێك كە باوەڕی پێبكات، ئەمە بە دی نایەت.