زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەراتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە: “داوا لە هاووڵاتییان دەكەین بەهیچ شێوەیەك باوەڕ بەو بانگەشە و رێکلامانە نەکەن کە لە سۆشیاڵ میدیا دەکرێت، بەناوی بەدەل حەج لە جێگەی کەسی مردوو یان کەسی پەککەوتە، لەبەر ئەوەی ئەمساڵ وڵاتی سعودیا ڕێکاری تووند دەگڕێتەبەڕ، هیچ کەسێک بەبێ مۆڵەتی حەج ناتوانی بڕوا بۆ خاکی عەرەفە.
ڕاشیگەیاند، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە ئەگەر هەر كەسێك مۆلەتی حەج کردن وەربگرێت دەبی بری سێ هەزار دۆلار بدات، کەجی لە پەیجەکان و سۆشیاڵ میدیا ریکلام بۆ ئەوە دەکەن بەدەل حەج بە ٣٠٠ دۆلار دەکرێت، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین ئەم ریکلامانە هیچ بنەمایەکیان نییە، تەنها بۆ فێلکردنە لە خەڵكی”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بەلێن نامەیان پڕکردۆتەوە ،هەر کۆمپانیایەک سەرپێجئ رێنمایەکان بکات رێکاری توندی یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگرێتە بەر تا ئەو ڕادەیەی مۆلەتی کارکردنیان لێ وەردەگیرێتەوە”

































































