بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
دیوانە شیعرى ”دایە ڕابى ” نووسەر و شاعیر ( حوسێن مستەفا ) بە ٣٢٠ لاپەڕە چاپکرا.
حوسێن مستەفا، لەمبارەیە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، چاپی دیوانە شیعرییەكەم بە ناوی (دایە ڕابی) گەیشتەوە دەستم”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم دیوانە لە ( پێنج ) بەش پێكهاتووە و بە پێشەكییەوە (٣٢٠) لاپەڕەیە و زیاتر لە (١٠٠) شیعری تێدایە، بەرهەمی قاڵبوونەوە و شەونخوونی و كاری بەردەواممە لەناو دونیای شیعر بۆ ماوەی (چل ساڵ).
هەروەها لەبارەى دیوانى شیعری ”دایــــە ڕابـــــى” زیاتر روونیکردەوە، ئەم دیوانە شیعرە هەمەجۆرى شێوازی شیعر لە (غەزەل، بەیت، چوارین، شیعری ئازاد، شیعری كورت، چامە شیعری درێژ) لەخۆ دەگرێت.