مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی پۆلیسی فەللوجە هەر كەسێك لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان شۆرت لە پێ بكات دەستگیر دەكرێت و ڕاپێچی زیندانی دەكەن.
لە ڕاگەیاندراوەكەی پۆلیس هاتووە “لە پێناو پاراستنی دابونەریتی عەشایری، هەر مێردمنداڵ و گەنجێكی شۆرت لە پێی لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكان بیانبینن ڕاستەوخۆ قۆڵبەستیان دەكەین و ڕەوانەی زیندانیان دەكەین،”
چەند ساڵێك بەر لە ئێستاش بە هەمان شێوە لە شارەكانی ئەنبار و دیالە و كەربەلا و واسیت و كەركووك لەبەركردنی شۆرتی كورت بۆ مێردمنداڵان و گەنجان و پیاوان قەدەغەكرا .