“پەرتوكێك لەسەر كاریگەری پەیوەندییەكانی عێراق- سووریا لەسەر دۆزی كورد لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بڵاودەكاتەوە”
زاری كرمانجی-سۆران:
لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوە ستراتیجییە مێژوویی و شوێنەواری و كولتوورییەكانی زانكۆی سۆران، بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی ئینسكڵۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، پەرتووكی (كاریگەری پەیوەندییەكانی عێراق- سووریا) لەسەر دۆزی كورد لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ١٩٥٨ – ١٩٩٢ ناسێندراو كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
د. ڕێبین سەعید مەلا، مامۆستا لە زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو دراوسێ واتە عێراق و سووریا، لە نێوان ساڵانی (1958-1992) هەڵكشان و داكشانێكی زۆری لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، كولتووری و كۆمەڵایەتی بەخۆیەوە بینیوە، كاریگەری ئەو پەیوەندیانەش ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر دۆزی كورد ڕەنگی داوەتەوە، بەو پێیەی كورد پێكهاتەی هەر دوو وڵاتە بۆ ماوەی دوور و درێژ ئەم دوو وڵاتە بەخۆوە سەرقاڵكردووە و بووەتە پرسێكی كاریگەر و گرنگ لە پەیوەندییەكاندا”.
گوتیشی: كورد لە پێناو سەربەخۆیی و ئازادی جەنگاوە و هەوڵی زۆری داوە بۆ خۆدەربازكردن لە ژێر دەستەیی و پەرواێزخستن لەسەر خاكەكەی، بەڵام لە هەردوو پارچەی ئەم وڵاتانە نەیان توانیووە مافە سیاسی و كولتوورەكانیان بەڕێگەیەكی ئاشتیانە و خەباتی مەدەنی لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە دەستەبەر بكەن، بۆیە شان بەشانی خەباتی مەدەنی و بەرەنگاربوونەوەی سەربازی دەستیان بردووە بۆ پەیوەندییەكانی عێراق و سووریا، دۆزی كوردی لە هەردوو پارچە وەك خۆی هێشتۆتەوە”.
لە ناوەڕۆكی پەرتووكەكە باسیشم لەوە كردووە: بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی ئەم دوو وڵاتە بەرامبەر دۆزی كورد، بە دیدی وڵاتانی هەرێمی بەتایبەت عێراق و سووریا، گەورەترین بەربەست لەبەردەم پرۆسەی حوكمڕانی وەك خۆیان ناوی دەبەن، كێشەی كوردە، بەڵام بە دیدی كورد دۆزی كورد پرسێكی نەتەوەییە و لەڕێگەی پێدانی كافەكانیانەوە چارەسەر دەبێت”.

































































