لە پاڵەوانێتی (ئاندیەی عیراق) کە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامه هەبوو لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا، ڕۆژی هەینی ڕاهێنەری لەشجوانی ڕێکەوت فازیل بە نمایشێکی یاریزانە تایبەتەکەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بە نمایشێك بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کرد. لە نمایشی یاریزانەکەیدا ووزە و توانای ڕاهێنەرەکەی هەمووانی سەرسامکرد، وەك ئاشکرایە دروستکردنی یاریزانێك و ئامادەکردنی بۆ پاڵەوانێتی کارێکی دژوارە بێگومان بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دژوارترە بۆ یاریزانەکە و بۆ ڕاهێنەرەکەی، هەر بۆیە دادوەرانی پاڵەوانێتیەکە و ئامادەبووان بە جۆش و خرۆشەوە ستایشی ڕاهێنەرەکەیان کرد و (حمید ناساری) ڕاهێنەر و دادوەری نێودەوڵەتی وڵاتی ئێران و دادوەری پاڵەوانێتیەکە مەدالیای ڕێزلێنان و ئاڵتونی (IFBB WAWAN CLASSIC) بەخشی بە ڕێکەوت فازیلی ڕاهێنەر وەك ڕاهێنەرێکی نموونەی و بەتوانا لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیەکە. وا بڕیارە بەشداربووانی پاڵەوانێتییەکە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم لە کۆتایی پاڵەوانێتیەکە دەستنیشان بکرێن بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی.
ئامادەکردن: ژوان باقی