زاری کرمانجی :
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ڕایگەیاند:” حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی داوە پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و تورکیا سەربگرێت و پشتیوانیشی دەکەین .
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند:” پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لەسەرەتایی پرۆسەکە زۆر ڕوون بووە و هەموان پشتگیری لە دانوستاندن و ئاشتی لە نێوان پەکەکە و تورکیا کردووە، ئەوەی بە ئاشتی بەدەست دێ هیچ کات بە شێوازی دیکە بەدەست ناهێ .
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە، ئەوەی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بەمەبەستی ئاسانکاری لە سەر گرتنی پرۆسەکە درێغی ناکەین، بەڵام هێشتا زووە لە کێ و چۆن پەکەکە چەک دادەنێت، هەموومان چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکەین، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، جارێکی دیکە کەس پەنا بۆ چەک نەبات .
گووتیشی:” ئەوەی گرنگە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ئارامبێت و کۆتایی بە پێکدادانی چەکداری بێت، تا جارێکی دیکە هاووڵاتیانمان سوود لە گوند و زەوی و ڕەز و باغەکانیان وەربگرن و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە .