زاری کرمانجی :
چاودێرێکی سیاسی لەبارەی چەکدانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، بۆ زاری کرمانجی گووتی:” دوای تەمەنێکی ٤٨ ساڵی و بەکوشتدانی هەزاران چەکدارو هاوڵاتی لە کوردو تورک، بەناوی خەبات و دروشمی سەربەخۆی کوردستانی گەورە، دوێنێ pkk لەدواکۆنگرەکەیاندا حزبەکەیان هەڵوەشاندەوە و تەسلیم بە تورکەکان بوونەوە.
محیەدین بادلی، چاودێری سیاسی دووپاتی لەوەکردەوە، هەموومان لەگەڵ ئاشتیداین و شەڕ کلیلی چارەسەرنییە، چونکە چەندین ساڵە شەڕ بەردەوامە و بێجگە لە ماڵوێرانی و چۆلبوونی سەدان گوند هیچ دەستکەوت و ئامانجێکی نەبووە، تەنانەت بەشێکی ناوچەسنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش تێکەڵ بەو ململانەیەکراون و بوونەتە گۆڕەپانی جەنگ و تورکەکان لەشکرکێشیان بۆی کردووە و ژیان و بژێوی گوندنشینانیان خستۆتە مەترسیەوە.
بەگووتەی ئەو چاودێرە سیاسیە، زەمینەی سیاسیی تورکیا ڕێگای ئەوەنادات و گەرنتی نیە کە pkk لەبری خەباتی چەکداری، ڕێگای خەباتی مەدەنی بگیرێتەبەر و لەو رێگایەوە هەوڵ بۆ ئامانج و ویستەکانیان بدەن، لەوانەیە تووشی بەرکەوتەببنەوە لەگەڵ هەندێ لە ناحەزان و نەتەوەپەرستانی تورکیا. دەشڵێت:” لە ئێستادا بارودۆخی ناوچەکەو pkk وادەخوازێت لە ڕێگای ئاشتی و گفتوگۆ بکەنە بناغەیەک بۆ لەیەکگەیشتن و هێنانەکایەی ئارامی.
محیەدین بادلی، گووتیشی:” دوایبڕێکەوتن و لێکگەیشتنیان لەگەڵ تورکیا، پێویستە پەکەکە بەتەواوی دەستبەرداری خاکی باشووری کوردستان ببێت و بۆ ئەو بابەتە پێویستە گفتوگۆبکات لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی سنووری هەرێم کە ساڵانێکە بونەتە گۆڕەپانی شەڕو ئاژاوە، بگەڕێنەوە بۆ خەڵک و حکومەت، تاکو ئارامی و خزمەتگوزاری بگەڕێتەوە ناوچەکە”.