مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمرالی، داوا لە پەرلەمانی توركیا دەكات بە زوویی بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ و هەمواركردنی یاسایی پێویست تێپەڕێنت.
پەروین بوڵدان لەبارەی بڕیارەكانی كۆنگرەی پەكەكە، قسەی بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا كردووە و ڕایدەگەیەنێت “ئەمە پێشهاتێكی مێژوویییە، كۆتاییهاتنی شەڕ و ململانێكان لە توركیا و سەرەتای سەردەمی دیموكراسییە، ئەمە قۆناغی دیموكراتیزەكردنی توركیایە، ئێستا دەبێت خەباتی چەندین ساڵەی گەلی كورد بە ئاشتییەكی دەستبەجێ تاجی سەری دابنرێت.”
بوڵدان دەشڵێت “پەكەكە بڕیاری خۆی داوە و چووەتە قۆناغێكی نوێ، لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی هەموو كەسێك، دەبێت ئێمە جێبەجێی بكەین، بێگومان دەبێت ئۆجەلان لەم قۆناغەدا ڕۆڵی خۆی ببینێت.”
داواش لە پەرلەمانی توركیا دەكات كە بە بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبستێت بە تایبەت لە دەركردن و هەمواركردنەوەی هەندێك یاسا.


































































