مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی، ئەنجامنامەی ١٢ەمین كۆنگرەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ی بە بڕیارێكی مێژوویی و گرنگ ناو برد و ڕاگەیاند “ئەم بڕیارە لە ڕووی ئاشتی درێژخایەن و ئارامییەوە زۆر گرنگە،” دەشڵێت “پاش ئەم بڕیارانە هەندێك هەنگاو پێویستە بنرێن، ئێمە لە نزیكەوە چاودێری دەكەین.”


































































