رۆژنامەی ئەلعەرەب: “دیپلۆماسیەتی مەسرور بارزانی كاریگەری گەورەی لەسەر گەشەكردنی كوردستان داناوە”
هەندێ لە گروپەكانی ناو عەرەبە شیعەكان چاویان بە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت و دەیانەوێ بە بڕینی مووچە رێگری لێبكەن
رۆژنامەی (ئەلعەرەب) لە راپۆرتێكیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ بڵاوی كردوەتەوە باسی لە كاریگەری دیپلۆماسیەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە لەسەر پێشكەوتنی زیاتری هەرێمی كوردستان و ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی بۆ بونیادنانی ژێرخانێكی پتەو هەنگاوی بۆ ناون، لەوانە پڕۆژەی رووناكی، سێكتەرەكانی پەروەردە، تەندروستی، بازرگانی و كشتوكاڵ و دروستكردنی دەیان پۆند و بەنداو چارەسەركردنی گرفتی ئاو لە سەنتەری شارەكان بە تایبەتی شاری هەولێر بە هێنانی ئاوی ئیفراز…هتد.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردوە كە گروپە دەسترۆیشتووەكانی ناو حكوومەتەكەی سوودانی كە سەر بە عەرەبە شیعەكان و حەشدی شەعبین، بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە بەتایبەتی لەكابینەی نۆیەم لەسەر دەستی مەسرور بارزانی ئیرەییەكی زۆر دایگرتوون و دووبارە دەستیان بۆ مەلەفی بڕانی مووچەی خەڵكی كوردستان و رێگریكردن لێی بردووە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە چاوەڕوانكراوە هێزی دیپلۆماسی مەسرور بارزانی بەمنزیكانە هەموو ئەو لەمپەرە سیاسیانەی بەردەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بشكێنێت.