مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
داودئۆغڵو، كۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بە بڕیارێكی مێژوویی ناو دەبات و دەشڵێت “چەندە بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە گرنگە، لەوەش گرنگتر چۆنیەتی جێبەجێكردنیەتی.”
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكی پارتی ئایندە باس لەوەش دەكات “لەمەودوا كورد و تورك پێكەوە كار بۆ داهاتووی توركیایەكی بەهێز دەكەن و چی دیكە باسی فیدراڵی و كۆنفیدراڵی و جیابوونەوە ناكرێت.”

































































