دوای بڕیاری چەكدانان لە لایەن هێزەكانی پەكەكە، چاوەڕێ دەكرێت زیاتر لە 140 گوندی سنووری قەزای سیدەكان ئاوەدان بكرێنەوە و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بگاتە ئەو شوێنانە.
لە دوای راپەرێنی ساڵی 1991 وە تا ئێستا 140 گوندی سیدەكان بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەكە و شەری بەردەوامیان لەگەڵ توركیا چۆڵكران و رێگە بە خەڵكی ناوچەكە نەدراوە بچنەوە سەر زیدی خۆیان، بۆیە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە. لەگەڵ ئەم بڕیارەی پە كە كە هەزاران خێزان دەگەرێنەوە سەر زیدی خۆیان و گوندەكان ئاوەدان دەكرێنەوە.